http://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

تاقەت شی جە لام واتم ئەی هارە----بەمەودای ئەڵماس بای پارە پارە
تۆ دەستەی شیرین دەستە کێشتەن----ئاواتت بڕیان ناڵەی چێشتەن
تۆپەنجەی شێرین کەفتەنت وەسەر------چی؟ساڕێش نەبی زامانی خەتەر
بامن بناڵوو ڕوان تا شەوان------------زەدەی ‌هێجرانم ،دەردم بی دەوان
هارەی هەراسان،هەردەی هەردەگێڵ-----کەم دەور دەنە وێت چوون دێوانەی ویڵ
ئانە شێرێنەن دوڵبەر دوڵستان---------- دڵ لێت مەسانۆ بە مەکرو داستان
بە بەین وبەقاش هیچ مەبە خەرە-------جەفاش سەد بارەن، وەفاش یەک زەڕە
جەنی کەس تاسەر هەرگیز یار نێەن------یاری ساحێب شەرت وەفادار نێەن
کاتێ مەزانی هۆر ئێزا بە قەس---------چوون بی بەینەتان جەتۆش کێشا دەس
شی بەماواو وێش تەشریف بەردەوە------تۆش ئاستی وەلای داخ ودەردەوە
کۆتایی سەداو نەعرەتەو دەنگت --------بی قێمەت گنای ،کەساس بی سەنگت
بەدڵەی پر سۆز مەینەت بارەوە--------پێچێای بەدەرد دووری یارەوە
ئەوسا چەنی زام بێ دەوای خەتەر-----مات مەبی بی دەنگ جە (سەیدی)بەتەر

ماموستا صه یدی هه ورامی



Writing at: 1 / 4 / 1391برچسب:شێعر کوردی,صه‌يدی هه‌ورامی,وینه,Time: By: محمد پیش بینی| |


گووتم ئەی بولبولی غەمگینی دڵان
مەناڵێنە لەدەست داو و لەدەست بەن
بزانـە تـۆ ، ئـەوەی ئەهـلی هـونـەر بـێ
دەبـێ یا دەسـت بەسەر یا دەربەدەر بێ
هـونەرمـەند و ژیـانـی خـۆش مـەحاڵـە
هونەرمـەند ڕەنجـەڕۆیـە ، ژیـنـی تـاڵە

چ ئینسافە ئەمن بەو دەنگە خۆشەم
ئەسیر و دیل و زیندانی و خامۆشم
بەڵام ئێستا قەڵی روو ڕەش لە گوڵزار
بە قاڕە قاڕ رێدەدا گۆی خەڵکی ئازار
هـونەرمـەند و ژیـانـی خـۆش مـەحاڵـە
هونەرمـەند ڕەنجـەڕۆیـە ، ژیـنـی تـاڵە

شیعری هێمنی موکریانی



Writing at: 1 / 4 / 1391برچسب:شێعر کوردی,هێمن,وینه,Time: By: محمد پیش بینی| |



دڵ لەسەرخۆ چوونى پەى دەرپەى دەلیلى یارە هات
عەقڵ و هۆش ئەى دڵ بکە حاذر، لەپێشە کارە هات
ون بوە لەو ڕۆژەوە لێوى حەیات ئەفزاتى دى
وادەبێ شەرم و حەیا، ئەى ئافەرین، ئاوى حەیات
بۆ وەفاکردن بەوەعدەى هاتنى بمرە، وتى
کەس نیە ئخطارى کا واهاتوە وادەى وەفات
تۆ کە دەرکەوتى، مەپرسە چیى بەسەر دێ جان و دڵ
حاڵەتى شەونم تەماشاکە بە وەقتى ڕۆژهەڵات
گەر لەتۆ دنیا بەرى بو، قەوم و خوێشت لێ بەرین
گەر بەراتى بو، هەموو عالەم بوە باب و برات
) الحذر) لەم چەرخى کەچبازە، بەڕوو چەرخانێک
چەندە سوڵتان و شەهى کرد و دەکا بێ دەست و مات
واعیظم پرسى، یەکێ شۆخانە جوابى دامەوە
وعظى چى؟! سەر لینگە دەستاڕێ کڕەى دەستاڕى هات
شێخ و گوڕڕەى مێزەرو نەقڵ و نوقوڵى هیچ و پوچ
من بە گوڕڕەى یار ئەسیرم، ئەو بە کۆڵێ توڕڕەهات
عەنبەرى سارا وتم زولفى، نەباتى میصرى لێو
زوڵفى ئاڵۆزا، وتى لێوى کە ناوى من نەبات
ئەو نەهاتن: دەردە، داغى ئەو نەهاتن: دەردەها
کەس بە دەردى من نەچێ، وەک من نەبێ توشى نەهات
جوان و شیرینە ئەگەر دنیا، لە ڕودا میهرەبان
وەردى خارە، شەهدى زەهرى مارە، عەهدى بێ پەبات
گەر بتى ئێمەت نەدیوە، بۆچى دوێنێ دەتپەرست؟
ئەى بوڕەهمەن، تۆ لەلات ئەمڕۆ کەچى وەک لاکە (لات(
چاویان، ئەم ئەهلى دنیایە، ئەوندە برسییە
پادشاکانى بەدەمدا یەک سەرى یەکتر دەبات
ئابڕو یەکجارى چونى غونچە یەک دەم خەندە بوو
گەر حەیات ئەى دڵ دەوێ، شیوەن کە ( مادام الحیات(
بەر خودایە و بەس، لە شەیگانى شەقى ( مەحوى ) پەناه
پەس لە غەدرى شەیگەنەت پیشە مەبە بەر کەس شکات



Writing at: 29 / 3 / 1391برچسب:شێعرکوردی,مه‌حوی,وینه,Time: By: محمد پیش بینی| |


شمشادە ئەمە، یا قەدە، یا سەروى ڕەوانە؟
یا عەرعەرە یا نەخلى مرادى دڵ و جانە؟
داخۆ ئەمە ئەگریجەیە پەخشاوە بەسەردا؟
یا سونبولە کردویەصەبا زوڵفى بەشانە؟
ئاهوى خوتەنە جیلوە دەکاتن لە خەطادا
یاچاوى ڕەشى فیتنەگەرى سورمەکەشانە؟
ئەم مەى صیفەتى خون خۆرە وا نازک و سورە
یاقوتى لەبە، یا گوڵە، یا قوتى ڕەوانە؟
ناڵاندم و فەرموى کە ئەم ئاوازە حەزینە
یا مەحوى یە، یا بولبولەکەى فەصلى خەزانە



Writing at: 29 / 3 / 1391برچسب:شێعرکوردی,مه‌حوی,وینه,Time: By: محمد پیش بینی| |



نیمه‌ ئاواڵێ له‌ گۆشه‌ی بێکه‌سی دا خه‌م نه‌بێ
چاکه‌ ئه‌و لێره‌ش وه‌فای هه‌ر ماوه‌، سایه‌ی که‌م نه‌بێ

لاپه‌ڕه‌ی ژینم هه‌موو هه‌ڵده‌یته‌وه‌ تێیدا نییه‌
باسی فرمێسک و هه‌ناسه‌ وشیوه‌ن و ماته‌م نه‌بێ

ڕۆژگاری سپڵه‌ بۆ من بۆسه‌یه‌کی نایه‌وه‌
نه‌مدی هه‌ر تیرێکی ده‌یهاوێ، به‌ره‌و سینه‌م نه‌بێ

ڕه‌نجی دووری دلبه‌رم بۆ کوشتنی من کافی یه‌
گەر لە دنیادا ئەمن هیچ مەینەتی دیکەم نەبێ

کوا ده‌زانێ چه‌ند په‌رێشان و په‌شێوه‌ حاڵی من ؟
ئه‌و که‌سه‌ی گیرۆده‌یی ئه‌گریجه‌ و په‌رچه‌م نه‌بێ

ڕه‌مزی دڵداری له‌ زینێ فێر نه‌بوو یارم ده‌نا
کوا ئه‌وینداری وه‌فاداری وه‌کو من، مه‌م نه‌بێ ؟

کیژی شاریمان له‌خۆی وه‌رگرتووه‌ چارشێوی ڕه‌ش
داخه‌که‌م نه‌مدی له‌وێ مانگێکی ده‌وره‌ی ته‌م نه‌بێ

شادی جارێکی به‌ میوانی نه‌هاتۆته‌ دڵم
ڕه‌نگه‌ خه‌ڵوه‌تخانه‌یی خه‌م شوێنی نامه‌حره‌م نه‌بێ

خۆم ده‌سووتێنم هه‌تا به‌زمی خه‌ڵک ڕۆشن بکه‌م
کێ له‌ ڕێی خه‌ڵکا وه‌کوو شاعیر ده‌سووتێ، شه‌م نه‌بێ

"هێمن"



Writing at: 29 / 3 / 1391برچسب:بۆسه‌ی ڕۆژگار,شێعر کوردی,هێمن,Time: By: محمد پیش بینی| |


به جیلوه ی عه کسی تۆ یه دڵ که وا سه رمه ست و خه ندانه
به یادی تۆ وه کوو توتی ، زوبانم شککه ر ئه فشانه

به شه و قی تۆیه مه سروری ، له دووری تۆ یه ره نجووری
گه هێ گه ر خه نده پڕ لێوه ، ده مێ گه ر دیده گریانه

ڕژا سه د دانه ئه شکی ئاڵی چاوی من به سه ر عه کسا
که شایسته ی نیثاری سوره تی تۆ له عل و مه رجانه

ئه گه ر گاهێ به یادم که ی ، گه لێ موشکل نیه چاوم
نه وازش عاده ت و شێوه ی نه تیجه ی شاهی مه ردانه

فه ره ح هات و ئه له م ده ر چوو ، جه فا رۆیی نه ما ماته م
به ڵێ ڕاکردنی ڕێوی له شێری شه رزه ئاسانه

ته شه ککور لازمه ئه وڕۆ له سه ر ناری له بۆ باری
که ته ختی دڵ ئیقامه تگاهی جیلوه ی جانی جانانه



Writing at: 29 / 3 / 1391برچسب:شێعرکوردی,ناری,وینه,Time: By: محمد پیش بینی| |


چاوەکەم من بۆیە دایم کارو پیشەم زارییە

حاکمی چاوت لەگەڵ من مایلی غەدارییە

شۆڕش و ناڵینی کەس بێ وەجھو بێ عیللەت نییە

ئاھی من فەریادی بولبول ئیشی بێ غەم خوارییە

من ھەر ئەو رۆژە دەسم شۆری لەڕۆحی خۆم کەدیم

حەزرەتی خوون خواری ئەبرۆت مەشرەبی خوونخوارییە

گەر دەپرسی بۆچی بێ نەشئەو مەلوول و عاجزی

روومەتی زەردم عەزیزم شاھیدی بێ بارییە

کەم بە خەندە بێ بەلامۆ حەیفە تەعنەم لێ دەدەی

لێم گەڕێ توبێ و خودا ئەم جارە دەردم کارییە

دڵ لەشامی پەرچەمی رووتا بەدایم بێ خەوە

چونکە کێشکچی لەشەودا عادەتی بێدارییە

حیکمەتی پڕ مەسئەلەی کوڵمت لەبۆ کێ حەل دەبێ؟

ھەر سەحیفە سەد ئیشارەو رەمزی تێدا جارییە

خاڵی رووخسارت ھیدایەت بەخشە، شەرحی زوڵفەکەت

قازی ئاسا حاشیەی ئەگریجەگەکانت لارییە

رووت وەکوو ئاتەش موژەت وەک شیشە ئەبرۆت قیمەکێش

میڕوەحەت زولف و کەبابت جەرگی پارەی نارییە



Writing at: 10 / 3 / 1391برچسب:چاوەکەم من بۆیە دایم کارو پیشەم زارییە,شێعر کوردی,ناری,Time: By: محمد پیش بینی| |


نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ


نەچم،شەرتبێ،هەتا ئەم خوارە بێ تۆ


دەروونم خاڵی یە،وەک نەی دەناڵێ


هەوارێکی چ پڕ هاوارە بێ تۆ


بیناییم کوێرە،هەڵنایێ بە ڕوی کەس


موژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ


هەموو ئەعضایی ناڵینم دەناڵێ


سەراپام میثلی مۆسیقارە بێ تۆ


قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکت


شەرابم عەینی ژەهری مارە بێ تۆ


لە کن تۆ خاروخەس گوڵزارە بێ من


لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ


لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس


کەسی تێدانییە ئەم شارە بێ تۆ


هەتا تۆم ئاشنا بوی،ئاشنام بوون


ئەمێستا مووبەمووم ئەغیارە بێ تۆ


هەموو رۆژێ لەتاو هیجرانی ئەمساڵ


تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ


لە حەسرەت سەرووی قەدت چاوی(نالی)


دوو جۆگە،بەڵکو دوو روبارە بێ تۆ



نالی





Writing at: 1 / 3 / 1391برچسب:نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ,شێعر کردی,نالی,Time: By: محمد پیش بینی| |


ژياننامه سواره ئيلخانی زاده

 

خوێندوه‌ی شيعری (شار) ی سواره‌ی ئيلخانی زاده
     

چه‌ند نموونه‌ له‌ هۆنراوه‌کانی مامۆستا سواره‌ی ئێلخانیزاده

جوتیار تۆفیق هه‌ورامی
   

شیعری «دووی ڕێبه‌ندان»ی سواره‌ی ئێلخانیزاده‌ و چه‌ند سه‌رنجێک
     

سواره‌ی ئێلخانی‎زاده و چاپی به‌رهه‌مه‌کانی‌   بریا کاکه‌سووری
ژياننامه سواره ئيلخانی زاده

“ كاكه‌ سوار“ كوڕی ئه‌حمه‌دئاغای ئیلخانی زاده‌ له‌ ساڵی 1937 له‌ دێی تورجان له‌ دایك بووه‌. پاش ساڵێك له‌ گوندی قه‌ره‌گوێز نیشته‌ جێ ده‌بن. سواره‌ خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌ لای ماموستای تایبه‌تی ده‌ست پێ كردووه‌ و پاشان له‌ بۆكان و ته‌ورێز درێژه‌ی به‌ خوێندن داوه‌ و له‌ زانستگای تاران باوه‌ڕنامه‌ له‌ بواری ماف دا وه‌رگرتووه‌.

شێعرو نووسراوه‌كانی له‌ گۆواره‌ به‌ ناوبانگه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران سخن و كوردستاندا چاپ كراون, ئه‌وجا له‌ به‌شی كوردی ڕادیۆ تاران دامه‌زراوه‌ و بۆته‌ به‌رپرسی به‌رنامه‌ی تاپۆبۆمه‌لێڵ. له‌و ڕێگایه‌وه به‌شێك له‌ جوانترین شاكاره‌كانی ئه‌ده‌بیاتی كوردی به‌ ده‌نگێكی گه‌رم و شێوه‌یكی وه‌ستایانه‌ بڵاوكردۆته‌وه, ئه‌وه‌ش له‌ كات و زه‌مانێكدا كه‌ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر شتێك به‌ زمانی كوردی زیندان و جه‌زره‌به‌ی له‌ دوا بووه‌.

له‌ شه‌وه‌زه‌نگی بێ ده‌نگی دا له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شێعرو په‌خشانه‌كانی به‌ تایبه‌ت له‌ ناو لاوه‌كاندا بیروهزر دروست ده‌كا!

“ خه‌وه‌به‌ردینه‌ , شار, كچی به‌یان“ ئه‌سكه‌نده‌ر شاخی هه‌یه‌, كه‌ویار“ تاكه‌ شێعر و په‌خشانی به‌ناوبانگن, شانۆنامه‌ی “ سه‌یده‌وان“ و لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌ مه‌ڕ ئه‌ده‌بیاتی كوردی به‌ تایبه‌ت ئه‌ده‌بیاتی زاره‌كی كوردی له‌ ته‌ك شێعره‌كانی فارسی دا هێزوتوانای شاعیر و نووسه‌ر و رۆشنبیرێك ده‌نووینن كه‌ جێگای هه‌رده‌م سه‌وز ده‌مێنێ.

تاپۆبۆمه‌لێڵ له‌ تاران و رۆژێك له‌ رۆژان له‌ به‌غدا دوو پروگرامی به‌پێز و ڕه‌نگین بوون كه‌ له‌ هه‌ر دووك لا باشترین ده‌نگه‌كانی شێعر و ئه‌ده‌بیاتی كوردیان بڵاو ده‌كرده‌وه, له‌وێ كوردستان موكریانی و عه‌بدوڵا په‌شێو ده‌نگیان هه‌ڵده‌بڕی, لێره‌ش عه‌لی حه‌سه‌نیانی و فاتخ شێخ ئولئیسلامی!

سواره‌ ئیلخانی زاده‌(سواره‌), عه‌لی حه‌سه‌نیانی(هاوار) و فاتح شێخ ئولئیسلامی(چاوه) سێ چوكڵه‌ی شێعری نوێی كوردی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێکده‌هێنن و ئه‌وانه‌ له‌ گه‌ڵ عومه‌ر سوڵتانی(وه‌فا) مه‌یدانی شێعری كوردییان پان و به‌رینتر و ڕه‌نگین تر کرد!

سواره‌ به‌ منداڵی دووچاری نه‌خۆشی ده‌بێ و پاش سێ ساڵ له‌ جێگادا كه‌وتن, ژیان له‌ ئامێز ده‌گرێته‌وه, به‌ڵام ژان له‌ هه‌موو ساڵه‌كانی ژیانیدا له‌ گه‌ڵی گه‌وره‌ ده‌بێ! زیندان و زیندانبانه‌كانی ڕژیمیش له‌شی تێك ده‌شكێنن, هه‌تا سه‌رئه‌نجام له‌ نێوان ڕێگای ئێداره‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌وزیۆن و ماڵه‌كه‌یدا له‌ لایه‌ن هاوكارێكی خۆیه‌وه به‌ر ماشێن ده‌درێ و چه‌ند رۆژ پاشان له‌ زستانی 1354(1975) دواده‌مه‌كانی ژیانی ته‌واو ده‌كا و به‌ره‌ و بۆكان ده‌یگه‌ڕێنه‌وه‌ و له‌ گومبه‌زی گوندی حه‌مامیان له‌ سه‌ر به‌رزاییكی وه‌ك ناله‌شكێنه‌ به‌خاكی ده‌سپێرن, زیره‌ك و سواره‌ له‌ سه‌ر دوو به‌رزاییه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ یه‌ك .سواره‌ی ژین كورت به‌ ته‌مه‌ن درێژی له‌ ناو فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتدا ده‌مێنێته‌وه, به‌ تایبه‌ت ئه‌ده‌بیاتی گه‌له‌كه‌ی خۆیدا.

ئه‌وه‌ش بگوترێ تاقانه‌ كوڕی سواره‌ له‌ ته‌مه‌نێكی كورتدا له‌ هوله‌ند دڵی له‌ وه‌ستان ده‌كه‌وێ وداستانێكی تراژیك وه‌ك سه‌یده‌وان به‌ چه‌شنێكی تر له‌ یاددا دروست ده‌كا.

ژیانی ڕێڕه‌وانی شێعری نوێی كوردی خۆی رۆمانێكی دڵته‌زین ده‌نوێنێ, دوای سواره‌، عه‌لی حه‌سه‌نیانی له‌ پاش ژیانێكی پڕ ئازار له‌ هه‌نده‌ران دڵی له‌ وه‌ستان ده‌كه‌وێ و ته‌رمه‌كه‌ی خاكی دانمارك دیگرێته‌ خۆی. “چاوه‌“ش كه زه‌مانێك ده‌نگی هه‌ڵده‌بڕی و بۆ هه‌موو کوردستان هاواری ده‌كرد: “ فه‌رشی ماڵه‌كه‌م پڕی خشت وخاڵ و ڕاته‌كاندنی گه‌ره‌كه‌“, ئه‌مرۆ هه‌ر چوار سووچی فه‌رشی ماڵه‌كه‌ی به‌رداوه‌ و ڕه‌نگه‌ ئاوڕ لێ دانه‌وه‌ش لای گران بێ، وه‌فاش پاش ئازارێکی چه‌ند ساڵه‌ ژیانی کۆتایی پێهات. یادیان گه‌رم و زیندوو.                         

               برایم فه‌رشی 

به‌رهه‌می چاپكراو

-         خه‌وه‌ به‌ردینه‌ ( سه‌رجه‌می شێعره‌كانی كوردی و فارسی)

-         تاپۆ و بوومه‌لێڵ(به‌رهه‌می پێشكه‌شكراو له‌ ڕادیو كوردی تاران)

 
 



Writing at: 1 / 3 / 1391برچسب:سواره‌ ئیلخانی زاده‌,Time: By: محمد پیش بینی| |


محه‌مه‌د سه‌عید نه‌جاری «ئاسۆ»



له‌ جۆزه‌ردانی ساڵی 1335 (1956) له‌ ئاوایی ساروقامیش به‌شی فه‌یزوڵابه‌گی بۆكان له‌ دیك بووه‌. خۆی ده‌ڵێ: « باوكم مه‌لایه‌, پێش چوونه‌ قوتابخانه‌ له‌ گه‌ڵ كتێب و قه‌ڵه‌م و جه‌وهه‌ر ئاشنا بووم, به‌ تایبه‌ت كتێبی كوردی.» له‌ گوندی ساروقامیش وشاری سه‌قز وبۆكان ده‌رسی خوێندووه‌ و سڵی 1355 (1976) بۆته‌ ماموستای قوتابخانه‌ له‌ ئاویی جامه‌رد. ساڵی 1371 (1992) لیسانسی ئه‌ده‌بیاتی فارسی له‌ زانستگی ورمێ وه‌رگرتووه‌ وپاشان ساڵی 1378 (1999) له‌ زانستگی ئازادی ته‌ورێز بۆ ده‌وره‌ی فه‌وقی لیسانس وه‌رگیراوه‌. خۆی له‌ نامه‌یه‌كدا ده‌ڵێ: « زمانی كوردیم پێ له‌ هه‌موو ئه‌و زمانانه‌ی كه‌ به‌ ده‌رس خویندوومن فارسی, ئینگلیسی وعه‌ره‌بی خۆشتر بووه‌. به‌خته‌وه‌رم ئه‌گه‌ر به‌ شاعیرێكی كوردم حساب كه‌ن. پێموایه‌ زمانی زگماكی باشترین كه‌ره‌سه‌ی ده‌ربذینی هه‌ستی شاعیرانه‌یه‌, به‌ڵام ناو به‌ناو شیعری فارسیم گوتوه‌, ئه‌ویش هی ئه‌وه‌ بووه‌ خوێنه‌ركه‌م فارس بووه‌.» هه‌روه‌ها سه‌عید نه‌جاری ده‌ڵێ: « سێ كوڕم هه‌ن و سێ كتێبیشم نووسیوه‌.» سه‌عید وه‌ك ماموستا له‌ خوێندگه‌كانی ناوه‌ندی بۆكان ده‌رس ده‌ڵێته‌وه‌ و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی بۆكانه‌ و له‌ گۆواره‌ كوردیه‌كانی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانی چاپ كراوه‌ و به‌شداری كۆڕ وكۆمه‌ڵ وكونگره‌كانی پێك هاتوو له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه‌. به‌رهه‌مه‌كانی بریتین له‌ :



ته‌وژمی خه‌یڵ(كۆمه‌ڵه‌ شیعر)چاپی تابش ساڵی 1368 ته‌ورێز!



گه‌زیزه‌(كۆمه‌ڵه‌ شیعر) ساڵی 1378 چاپی شعاغ ته‌ورێز)



نه‌ورۆز (شیعر) ئاماده‌ی چاپ!



رثبوار(رۆمان) ئاماده‌ی چاپ.



 





Writing at: 1 / 3 / 1391برچسب:سه‌عید نه‌جاری (ئاسۆ),Time: By: محمد پیش بینی| |


بیستنی به‌سه‌رهاتی ژیانی سه‌ید كامیل ئیمامی (ئاوات) له‌ زمانی خۆیه‌وه, وێنه‌یه‌كی ساڵانی دوورمان بۆده‌نخشێنێ: « له‌ ساڵی 1282ی هه‌تاوی(1903) له‌ گوندی زه‌نبیل له‌ بنه‌ماڵه‌ی سه‌یدانی زه‌نبیل له‌ دایك بووم, له‌ شێعردا نازناوی ئاوات م بۆخوم  هه‌ڵبژاردووه‌, بابم خوالێخۆش بوو, سه‌ید عه‌بدولحه‌كیم كوڕی سه‌ید عه‌بدولكه‌ریمی زه‌نبیله كه هه‌ردووكیان له‌ ڕێبه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشی و قادری بوون, له‌ نێو خوێنده‌وار ومه‌لا وفه‌قێ دا چاوم كراوه‌, قامكی باب ومام وكه‌س وكاری خوێنده‌وار پشت پشتیان بۆكردم, له‌ ساڵی 1291(1912) دا له‌ لای مه‌لا مه‌حموودی مه‌شهور به‌ مه‌لا ڕه‌شه‌ له‌ زه‌نبیل ده‌ستم كرد به خوێندنی سیپاره‌ و ده‌رسه‌ فارسی و عه‌ره‌بیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه و پاش دو سێ ساڵ له‌ خزمه‌ت كاكم دا خوالێخۆشبو سه‌ید محه‌مه‌د نورانی چووینه‌ خزمه‌ت مامم مه‌رحومی حاجی بابه‌ شێخ له‌ ئاوایی جه‌میان بۆ خوێندن, دو ساڵ له‌ وێ بوین و چوینه‌ دێی تورجان و له‌ لای ماموستا مه‌لا سادقی واسق بیلا درێژه‌مان به‌ خوێندن دا, دوای ساڵ و نیوێك هاتینه‌وه زه‌نبیل و له‌ خزمه‌ت ماموستا مه‌لا عه‌بدوڵای فه‌هیمی ناسراو به‌ مه‌لای ده‌رزیوه‌لی دا خوێندمان, تا ماموستا ماڵی رۆیشت بو ئاوایی كانی سێو كه‌ هه‌ر له‌وێ ئه‌مری خودای به‌ جێ هێنا و ماوه‌ی ساڵێك بێ ده‌رس ماینه‌وه و پاش ئه‌و ساڵه‌ له‌ گه‌ڵ برای زۆر خۆشه‌ویست و به‌رێزو له‌ گیانم شیرین تر كاك هه‌باس ی مه‌شهور به حه‌قیقی چووینه ئاوایی باغچه‌ی سه‌ر به شاری مه‌هاباد و له‌ خزمه‌ت ماموستا مه‌لا سه‌ید كه‌ریمی موده‌ریسی له‌ خوێندن هه‌ڵچووینه‌وه, یه‌كمان گرت و جا وه‌ره‌ ده‌رسان بخوێنه‌ و ده‌وران وه‌كه‌ و هه‌رچی شیعری بیستووته‌ ونه‌ت بیستووه‌ شێوی كه‌و وردی ده‌وه. شیعرمان ده‌كوت و به‌ ده‌سته‌وام تاریفی یه‌كترمان ده‌كرد, مه‌گه‌ر له خه‌وتن دا ده‌نا هه‌ر موشه‌رعێن و شه‌ڕه‌ شیعر و گاڵته‌ وگۆرانی و خۆشی بو, ئه‌وه‌نده‌مان دڵ خۆش بوو هه‌رچیمان ده‌خوێند زۆر زوو له‌ به‌رمان ده‌كرد وماموستا زۆرمان لێ رازی بو, هه‌روه‌ها ئێمه‌ش به‌ ته‌واوی له‌ ژیانمان رازی بووین, چه‌ند جاری دیشم گوتووه‌ به‌ قه‌ولی كوردی سه‌دبریا هه‌ر ئه‌وده‌م مردبام چونكی نه‌ له پێشدا خۆشی وام دیبو, وه‌ نه‌ له پاشان توشی هاتمه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ كه ساڵێك بو وه‌ك باغچه‌یه‌كی سه‌وز و پڕ گوڵ وایه‌ له كێڵگه‌ی كه‌س نه‌كێڵ و به‌رده‌ ڕه‌قی ژیانمدا. له‌ ساڵی 1309(1930)دا به‌ هۆی ناساغی بابمه‌وه ده‌ستم له‌ خوێندن هه‌ڵگرت و ژنیان بۆ هێنام و سه‌رئه‌نجام له‌ ساڵی 1313(1934)دا بابم وه‌فاتی كرد و دوای ساڵێك ماڵم چووه ئاشی چۆمی زه‌نبیل و ساڵێك له‌وێ بوم و به‌ كشتوكاڵ رامبوارد و منداڵم بون به‌ ریشه‌وه دوایی ماڵم چووه‌ دێێ گه‌ردیگلان. ڕه‌نگه دۆسته‌كانم بزانن كه‌ له سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه به ده‌ست و قه‌ڵه‌م و نووسین و گوتن وچه‌ك دژی شاو رژیمه‌كه‌ی كارم كرد وماڵم هه‌ر له گه‌ردیگلان بوو, له‌ ساڵی 1325(1946) به‌ ده‌ست به‌كرێ گیراوه‌كانی په‌هله‌وی گیرام و خرامه‌ به‌ندیخانه‌و ماوه‌ی دو ساڵ له‌ زیندانه‌كانی بۆكان و سه‌قز وورمێ ومه‌هاباد دا مامه‌وه‌, له‌ سه‌ره‌تای 1327(1948)دا ئازادكرام و هاتمه‌وه ماڵێكی سارد وسڕو بێ نان وئاو, چوونكه‌ منداڵه‌كانم ورد بوون و ته‌نیا كاكم پێیان ڕاده‌گه‌یشت, ئه‌ویش خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوو به‌ڵام هه‌رچی له‌ پاش منداڵه‌كانی من مابایه‌وه بۆ خۆی و منداڵه‌كانی ده‌یان خوارد, ئیتر ماڵم بۆ خڕنه‌كراوه‌ و قسه‌ی خۆمان بێ پێشم خۆش نه‌بوو وه‌خڕی كه‌م, به‌شی ئه‌وشێوه‌م ببوایه‌ بۆ سبه‌ینێ ده‌مگوت: خودا گه‌وره‌یه وئێسته‌ش هه‌روام. له‌ ساڵی 1329(1950)دا ماڵم چووه‌ ئاوایی جه‌میان و ساڵی 1330(1951) چوومه‌ ئاوایی زه‌نبیل و ساڵی 1332(1953)چوومه ئاوایی شێخ چۆپان هه‌ر له‌و ناوچه‌ و ساڵی 1333(1954) هاتمه‌وه دێی قاقڵاوا دراوسێی زه‌نبیل و ئێستاش هه‌ر له‌و گونده‌م و خه‌ریكی كشت و كاڵم و له‌ باره‌ی هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی ماڵییه‌وه وه‌ك مه‌لا گوته‌نی, به‌ردێكی قورس له‌ حه‌وشه‌ی خۆمانه به‌ جه‌وانی نه‌مده‌توانی به‌رزی كه‌مه‌وه و ئێستاش, كه‌ پیریش بوم هه‌ر بۆم به‌رز نابێته‌وه كه‌ وایه‌ هه‌ر وه‌ك خۆمم.»

سه‌د به‌هار ئێسته‌ به‌ قوربانی چله‌ی زستانه‌

رۆژی ئازادی هه‌ڵات كاتی له‌ خه‌و هه‌ستانه‌

نیشتمانه‌ بۆته‌ به‌هه‌شت, سه‌وزه وڵات وده‌روده‌شت

گه‌رچی زستانه‌ به‌ڵام چه‌شنی به‌هارستانه‌

««««»»»»

مافی خۆمه لێم گه‌ڕێن با هه‌روه‌ها بێچاره‌ بم

مه‌سخه‌ره‌ی دۆم و ودڕاجی ئه‌م سه‌ر و خواره‌بم

مه‌مكه‌نه‌ به‌رموور له به‌رچاوان به‌ ده‌نگ و باسه‌وه

با وه‌پشت گوێم خه‌ن جووانان لێم گه‌ڕێن با گواره‌ بم

هه‌روه‌كوریشێكی بێ ئیش جوانه‌ هه‌ر له‌و خواره‌ بم

گۆڕینه‌وه‌ی نامه‌ی شیعری به‌ زمانی كوردی, سه‌ر ڕای بوونی ده‌سته‌ڵاتی ساواك وهێزه‌كانی سه‌ركوت, پێوه‌ندی ئه‌ده‌بی نێوان شاعیران و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێژه‌ی كوردی و جێگای ئاوات له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌رده‌خا:

ده‌بێ قوربانی وته‌ی نه‌غزت بم

به‌ فیدای گه‌وهه‌ری پڕمه‌غزت بم

دڵ له‌ دوریت له‌ خرۆشی تۆیه      

واخه‌مین حه‌ڵقه‌ی به‌ گۆشی تۆیه‌

مه‌لا شێخ عه‌لی سوننه‌ته‌یی (خه‌مین)

دڵی وێران و شیعره‌كانی تۆش      

هه‌روه‌كوو جه‌رگی خۆمه‌ توی به‌ توێ

……

باشه‌ چیدی سه‌رت نه‌ێشێنم     

هه‌ربژی به‌و زووه‌ له‌شت نه‌پوێ

خاڵه‌ بۆ دۆستیت هه‌تاماوه      

وه‌كوو كێوه‌ له جێی خۆ نابزوێ

حاجی سه‌یید محه‌مه‌د ئه‌مینی به‌رزنجی (خاڵه‌مین)

**********************

ئیمامی نامه‌كه‌ی نامی گه‌یشت ونامه سه‌رچاوم

له‌دووری تۆ ده‌بارێ داییما فرمێسكی خوێناوم

به‌ بێ مانگی موباره‌ك لێم حه‌رامه چاوه‌كه‌م بێ تۆ

پڵاووگۆشت ودۆڵمه‌ومه‌شكه‌فی و فرنی و هه‌لیماوم

….

له‌ ڕێگای عیشقی تۆدا ڕه‌هڕه‌وانت هیچی ناوه‌ستن

هه‌موویان كامیلن وه‌ك تۆ, نه‌ هه‌ر من سه‌ر له‌ پێناوم

ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌وه‌ی دۆستی حه‌قیقی بێ له‌ بیر ناچێ

به‌ قه‌ولی كاعه‌زیز بێتونه‌یه پێڵاوی سه‌رچاوم

عه‌بباسی حه‌قیقی(كاكه‌ هه‌باس)

**********************

 

ئه‌تۆی ئاودێری باغچه‌ی وێژه‌وانی    

له‌ باخی وێژه‌دا تۆی باخه‌وانی

ئه‌تۆی پیری به‌بیری به‌یت وباوان     

له‌ تۆڕا ئاوه‌دان بوو به‌یت و باوان

…..

ئیمامی تۆ نه‌مامی باخی وێژه‌ی       

نه‌باتی زاری بێره‌ ومرخ وچێژه‌ی

دڵت گه‌ش بێ له‌شت ساغ وسه‌رت به‌رز 

هه‌موو رۆژو هه‌موو مانگ وهه‌موو وه‌رز

بۆكان: ئیبراهیم ئه‌فخه‌می 15/3/1363هه‌تاوی

**********************

سه‌رده‌مێ تۆبولبولی ده‌نگ خۆشی ئه‌م گوڵزاره‌بوی

بولبولێكی وا كه‌ له‌م گوڵزاره‌ هه‌ر گوڵچین بووه‌

خۆم كه خه‌مبارم سه‌یید پێم وایه‌ گشت كه‌س وه‌ك منه‌

لاله‌ لای وایه‌ دڵی دنیا به‌ خوێن ڕه‌نگین بووه‌

مه‌هاباد: سه‌ییدعه‌بدوڵقادر سه‌یاده‌ت سه‌یید1364هه‌تاوی

**********************

نامه‌كه‌ی نامی كه‌ حاكی لوتفی سه‌رشار بووگه‌یی

شیعری ڕێكت مه‌رهه‌می قه‌له‌بی بریندار بوو گه‌یی

داری پڕبه‌رگ ولقی دڵ زه‌رد وزارو وشك ورووت

شیعری ئاوداری جه‌نابت ئاوی جۆبار بوو گه‌یی

بۆمنی به‌دبه‌خت وبێچاره‌ وزه‌لیل وپڕله‌ غه‌م

نامه‌كه‌ت ده‌سكێك گوڵی بۆن خۆش وبێ خار بوو گه‌یی

واسیته‌ی قاسیدله‌وه‌ختی فكرو ئه‌ندیشه‌ وخه‌یاڵ

كاغه‌زت بۆمن چه‌كیده‌ی فكری ئه‌حرار بوو گه‌یی

لوتفی بێ حه‌ددو حیسابت قووه‌تی ئیخلاسمه‌

شیعره‌كانت باعیسی فرمێسكی خۆینبار بووگه‌یی

من وه‌كوو حه‌زره‌ت له‌ شیعرا كامیل وبێ عه‌یب نیم

شیعری بێ عه‌یبت كه‌ مایه‌ی عوجبی حوززار بوو گه‌یی

سواره‌ ئیڵخانی زاده‌ (سواره‌)

**********************

شیعروهه‌ڵبه‌ستی كامیل شا نیازیان به‌وه‌ نیه‌ من وسه‌دمنی ونیومنی وه‌ك من بڵێن باشه‌, نه‌خێر عه‌تر خۆی ده‌رده‌خا و پێی ناوێ عه‌تار به‌ ته‌لاق وسوێندخواردنه‌وه‌ ڕه‌ش بێته‌وه كه‌ عه‌تری چاكه‌. به‌ بیروڕای من هێچ بوێژێكی كورد وه‌ك كاك كامیل ناتوانێ به‌هاری كورده‌واری وێنه‌ بگرێ, سه‌یریش نیه‌ ئه‌و پیاوه‌ هه‌موو ته‌مه‌نی له‌ لادێ وله‌ كوێستانی كوردستان ژیاوه‌ و زه‌ینی زۆر روونه‌ و هه‌رچی ده‌یبینێ ده‌توانێ له‌ مێشكیدا بێ كه‌م كه‌سری عه‌نباری بكاو زۆر به‌ ئامان و زامان نیشانمانی بداته‌وه‌.

شاگردێكی بچوكی سه‌ید كامیل, عه‌بدولڕه‌حمان هه‌ژار  كه‌ره‌ج 18/9/64

سه‌ید كامیل بێجگه‌ له‌ شاعیران ونوسه‌ران دۆستی نزیكی زۆر له‌ هونه‌رمه‌ندان بووه‌. زیره‌ك و كامیل وه‌ك ده‌نگ خۆش و شاعیر ئه‌ویش له‌ ناو دیوه‌خانی شێخه‌كانی زه‌نبیل, پله‌وپایه‌ی گۆرانی كوردیان به‌رز كرده‌وه. دۆستایه‌تی پیری ده‌یر سه‌ید كامیل و زیره‌كی دڵ ته‌ڕ تاراده‌یه‌ك بووه‌ كه‌ منداڵه‌كانی زیره‌ك له‌ ماڵی سه‌ید كامیل یان بارگای شێخی زه‌نبیل له‌ دایك بوون.

 سه‌ید كامیلی ئیمامی هه‌تا ته‌مه‌نی 86 ساڵی (1903-1989)ژیا, به‌ڵام به‌وته‌ی خۆی ته‌نیا ساڵێك خۆشی ژیانی چێشت! دیوانی ئاوات ساڵی 1365 له‌ لایه‌ن سه‌ید نه‌جمه‌دین ئه‌نیسی یه‌وه له‌ چاپ دراوه.                     

                                              برایم فه‌رشی- ماڵپه‌ڕی بۆكان

**********************

 

شه‌و           

                                                           سه‌ید كامیل ئیمامی(ئاوات)

نووری رۆخسارت وه‌ده‌رخه‌ ده‌ردی بێ ده‌رمانه‌ شه‌و

زوڵمه‌تی زولفت له‌ سه‌ر رووته‌ له‌ رۆژ میوانه‌ شه‌و

دوێ شوكورمه‌ردانه‌ من ڕێم برده‌ ناو زولفی ڕه‌شی

تابزانن خه‌ڵكی موڵكی دڵ: قه‌ڵای مێردانه‌ شه‌و

هه‌ر له‌ مه‌غریب تا به‌یانی بێ وچان دێت و ده‌چێ

هه‌رله‌ دووی خورشیدی خاوه‌ر وێڵ و سه‌رگه‌ردانه‌ شه‌و

كوێرونابینایه‌ ئێستا ئه‌و له‌ داخی رۆژی ڕووت

بۆیه‌ ڕه‌ش پۆش و فه‌قیر و مات و به‌سته‌زمانه‌ شه‌و

قه‌دری شه‌و چابگره‌ چاوم, شه‌مع و په‌روانه‌ ده‌ڵێن

سۆزوگریه‌ی شه‌مع هه‌ر شه‌و, سووتنی په‌روانه‌ شه‌و

عاشق و مه‌عشوق له‌ رۆژدا خۆده‌پارێزن له‌ خه‌ڵك

گه‌رپه‌نای چاكت ده‌وێ بۆ ئه‌و دوو؟بڕوانه‌ شه‌و

هه‌سته‌ كامیل به‌سیه‌ بێداری بڕۆلێی وه‌ركه‌وه

تاوڵات بێ ده‌نگ وباسه‌ وتا له‌ رۆژ میوانه‌ شه‌و

 

شاری دڵ

سه‌ید كامیل ئیمامی (ئاوات)

من ده‌ڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانه‌ ده‌چم   

عه‌قڵ ئه‌ڵێ ناقه‌سه‌به‌ی شۆرشی مه‌ستانه‌ نه‌چی

من ده‌ڵێم نوخته‌یی ئه‌و ره‌زه‌یی ریزوانه‌ ده‌چم

ئه‌و ده‌ڵێ نا ره‌شه‌ جێ راوگه‌یی شه‌یتانه‌ نه‌چی

من ده‌ڵێم مه‌سكه‌ن و ئارامگه‌یی جانانه‌ ده‌چم

ئه‌و ده‌ڵێ سه‌ربه‌سه‌ری تێكچووه‌ وێرانه‌ نه‌چی

من ده‌ڵێم جێگه‌یی هه‌ر شێت وجنونانه‌ ده‌چم

ئه‌وده‌ڵێ,نا زه‌ده‌یی په‌نجه‌یی په‌ریانه‌ نه‌چی

من ده‌ڵێم مه‌ركه‌زی ئه‌سراری حه‌ریفانه‌ ده‌چم

ئه‌ده‌ڵێ جێ ته‌مه‌عی چاوی حه‌سودانه‌ نه‌چی

من ده‌ڵێم وه‌ختی خه‌ته‌ر مه‌ئمه‌ن و قه‌ڵغانه‌ ده‌چم

ئه‌و ده‌ڵێ كونكونه‌ جێگه‌ی سه‌ره‌ په‌یكانه‌ نه‌چی

له‌م هه‌موچون و نه‌چونه‌ سه‌ری سوڕما كامیل

من ده‌ڵێم جوانه‌ بچم, ئه‌و ده‌ڵێ واجوانه‌ نه‌چی

 
 



Writing at: 24 / 2 / 1391برچسب:سه‌ید کامیڵی ئیمامی زه‌مبیلی,Time: By: محمد پیش بینی| |


مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی                نووسینی  دوکتور مارف خه‌زنه‌دار

Size:1.516 MB


شه‌ڕی سه‌یر و سه‌مه‌ره      " وه‌رگێڕانی  نادر فه‌تحی(شوانه‌) "

Size:556 KB


به‌یان  "هۆنراوه‌"         نووسینی  ح. س. سۆران

Size:394 KB


بنه‌ماکانی فسیۆلۆژی مرۆڤ            ئه‌کره‌م قه‌ره‌داخی

Size:11.264 MB


چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌ مێژووی گه‌لی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان           د. یاسین سه‌رده‌شتی

Size:1.256 MB


ده‌نگی هه‌رمان ،  17 کورته‌ چیرۆکی ئه‌مریکایی و ئۆرووپایی    وه‌رگێڕانی محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی

Size:1.662 MB


ده‌روونناسی ترس                 وه‌رگێڕانی ناسر سه‌لاحی

Size:765 KB


دیالۆگ         نووسینی نادر فه‌تحی(شوانه‌)

Size:353 KB


دنیای راسته‌قینه‌ی دیموکراسی  وه‌رگێڕانی : ئیسماعیل ئیسماعیل زاده‌

Size:672 KB


درایڤر و کورد کۆمه‌ڵه‌ی پێنج وتار        وه‌رگێڕانی ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

Size:448 KB



رێنووس بۆ ئاخه‌فتن به‌ زمانی ئینگلیزی

وه‌رگێڕان و نووسینی نادر فه‌تحی(شوانه‌)

Size:690 KB


گه‌نجینه‌ی وشه‌ی زمانی کوردی     وه‌رگێڕانی د. حه‌مید عه‌زیز

Size:750 KB


فه‌رهه‌نگا گولی   فارسی - کوردی     مه‌سعود خالد گولی

Size:6.203 MB


گوڵستان                         وه‌رگێڕانی عه‌لی نانه‌وازاده‌

 

Size:497 KB



"ناڵه‌شکێنه‌" تێکستی گۆرانییه‌کانی مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌ک

Size:745 KB


هه‌واڵ، راپۆرت و وتووێژ      وه‌رگێڕانی  :  مه‌نسور سدقی

Size:1.602 MB


"ژه‌نراڵ شه‌ریف پاشا" یه‌که‌مین سیاسه‌تمه‌داری کورد که‌ داوای ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی بۆ کورد کرد

نووسینی :    د. فه‌رهاد پیرباڵ

Size:1.918 MB


جیهان، بنه‌ماڵه‌ی هه‌تاوی، گۆی زه‌وی            کریم دانشیار

Size:12.501 MB


مێژوویه‌کی کورتی کات و ...    نووسینی نادر فه‌تحی(شوانه‌)

Size:1.6 MB


کرؤنؤلؤگی کوردستان    وه‌رگێڕان و نووسینی نادر فه‌تحی(شوانه‌)

Size:421 KB


کورد له‌ ئه‌رشیفی رووسیا و سۆڤییه‌تدا 1914  -  1924

د. ئه‌فراسیاو هه‌ورامی

Size:3.391 MB


هاونه‌ته‌وه‌یی کورد و ماد     حه‌بیبوڵڵای تابانی-وه‌رگێڕانی جه‌لیل گادانی

Size:4.117 MB


چه‌پکێک له‌ هۆنراوه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی مامۆستا هه‌ژار

Size:625 KB


هێلانه‌ی شیعر              هۆنراوه‌کانی مامۆستا هێمن

Size:634 KB


مینۆرسکی و کورد       نووسین و وه‌رگێڕانی ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

Size:1.019 MB


مرۆڤ       نووسینی نادر فه‌تحی(شوانه‌)

Size:368 KB


رووداوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی شوره‌ویدا 1945 - 1947

د. ئه‌فراسیاو هه‌ورامی

 

Size:648 KB


شارسانیه‌ت و ئاکام و ئاسه‌واره‌کانی بۆ جیهان
نووسین و وه‌رگێڕانی  نادر فه‌تحی(شوانه‌)

 

Size:339 KB


شه‌ماڵی  واده‌          نووسینی  ح. س. سۆران

 

Size:571 KB


سواره‌ و په‌خشانی کوردی     نووسینی :  محه‌مه‌د به‌هره‌وه‌ر

 

Size:3.44 MB


هه‌ڵاتن بۆ لای خودا "نووسراوه‌یه‌کی تراژیدییه‌ سه‌باره‌ت به‌ دوایین رۆژه‌کانی ژیانی "لێۆ نیکۆلاڤیچ تۆلستۆی"
وه‌رگێڕانی  نادر فه‌تحی(شوانه‌)

 

Size:1.538 MB



پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر زانستی گشتی

وه‌رگێڕان و نووسینی نادر فه‌تحی(شوانه‌)

 

Size:2.573 MB


زانستی پزشکی به زمانێکی ساکار      ترجمه: دکتركامران امین آوه

Size:3.345 MB


زمان و وێژه‌ و فولکلۆڕ         نووسینی  ح. س. سۆران

Size:709 KB


زمانه‌وانی کوردی             نووسینی  ح. س. سۆران

 

Size:643 KB


 

سه‌رچاوه‌ی کتێبه‌کان : سایتی کتێبخانه‌ی ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات / بۆکان

 



Writing at: 24 / 2 / 1391برچسب:داگرتنی کتێبی کوردی(EBOOK),Time: By: محمد پیش بینی| |



Writing at: 21 / 2 / 1391برچسب:شێعر کوردی,عەبدوڵا پەشێو,Time: By: محمد پیش بینی| |


چۆن نه‌ناڵێ ئه‌و دڵه‌ی پڕ هه‌ستی من ؟!


چۆن له‌ ئه‌ژنۆ ببنه‌وه‌ دوو ده‌ستی من ؟!


چۆن نه‌ناڵێ ئه‌و دڵه‌ ئه‌نگاوته‌یــه‌ ؟!


به‌رد له‌ به‌ردی بێته‌وه‌ ده‌نگی هه‌یه‌


ژانی ناسۆری جوداییم چێشتووه‌


هه‌رچی خۆشم ویستووه‌ جێم هێشتووه‌


هه‌ڵبڕاوم من له‌ یاری نازه‌نین


ده‌رکراوم من له‌ خاکی دڵنشین



Writing at: 21 / 2 / 1391برچسب:هێمن,شێعر کوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |


زوڵــــفـــت بـــەقەدتـــدا کــە پــەرێشـان و بــــڵاوە،
ئـــەمـــڕۆ لەمــنی شیـــفـــتە ئـــاڵـــۆز و بــــەداوە

ئـــەم عومرە عەزیزە کە لە بـــۆت نەقـــــد و دراوە
سـەد حەیف و درێغا کە مـوســوڵمـــانـی نەماوە!

عومـرێکـی درێـــژە بەخەیاڵی سەری سوڵفـــت
سەودا و پەرێشانــــم و، ســـەودایـەکی خــــاوە

ھەرچەندە کە ڕوتـــم، بــەخــوا مائیلی ڕووتـــم
بێ بەرگییە عیللەت کەھەتیو مەیلی ھـەتـــاوە

(مانی) نییەتی قووەتی تەسویری بــرۆی تـــــۆ
ئەم قەوسە بەدەستی موتەنەففیس نەکشاوە

بۆچی نەگریم، سەد کەڕەتم دڵ دەشکێـــنـــی!
مەی بۆ نەڕژێ، شووشە لە سەد لاوە شــــکاوە

بـــێ ئیفادەیە مەنعی من ئێســــتاکە لەگریان
بـــۆ عــــاشقــی بێچـــــــارە زووەم ئـــاوە ڕژاوە!

ھــــەر جۆگە و جێگێکی کەوا سور و سوێر بێ
جێــــــی جۆششی گریانی منە و خوێنە ڕژاوە

ســــۆزی دڵمە باعیثی تــاو و کوڵــــی گریـــان
مەعلومە کـــــە ئاگر سەبەبی جۆششـی ئاوە

(نالی) وەکو زوڵفت کە موتیعی بەری پێتـــــە
تێکی مەشکێنە، بـەجەفا مەیخـــــــــــەرە لاوە


 



Writing at: 8 / 2 / 1391برچسب:شێعر کوردی,نالی,Time: By: محمد پیش بینی| |


به‌ چاوان غه‌مـــزه‌ و ئیــما مه‌فه‌رموو
به‌ قه‌تڵی عاشقی شه‌یدا مه‌فه‌رموو
ئه‌من کوشته‌ی جه‌مالی تۆم،عه‌زیزم
له‌ باغـــی (جنةالمــأوی)مـــه‌فه‌رموو
ئه‌تــۆ مــوو سـونبــول و ڕووئافتــــابی
له‌ حوسنی طه‌لعه‌تی له‌یلا مه‌فه‌رموو
ده‌ڵێن:فه‌رمووته‌ بمکووژی به‌ ناحه‌ق
که‌ تۆ سوڵطانی حوسنی وا مه‌فه‌رموو
دوو چاوم دوور له‌ تۆ طۆفانی خوێنه‌
له‌ مه‌وج و جۆششی ده‌ریا مه‌فه‌رموو
ده‌مت وا بێنه‌،قیبله‌م،تۆی طه‌بیبم
به‌ ته‌شریفی ده‌می عیسا مه‌فه‌رموو
من و یه‌ک له‌حظه‌ شه‌و ئارام و تاقه‌ت
له‌ دووری ماهی شه‌وئارا؟ مه‌فه‌رموو
بۆ خۆت بمکوژه‌ نه‌ک به‌و چاوه‌ مه‌سته‌
به‌ جه‌للادانی بێ په‌روا مه‌فه‌رموو
(وه‌فایی)عاشقی ئه‌ندامی تۆیه‌
شه‌هیدی قامه‌تی طوبا مه‌فه‌رموو
 

وه‌فــــــــــــــایــــی



Writing at: 8 / 2 / 1391برچسب:شێعر کوردی,حەزرەتی وەفایی,Time: By: محمد پیش بینی| |



نیشـــــــــــــتمان ئه ی خاک و خۆڵی تۆکڵه ی چاوانــــــــمه

نیشــــــــــــــتمان ناوی به رێزت هێزی رؤح و گیــانــــــــــــمه

نیشــــــــــــــــتمان ئه ی به ر به یانت رؤشنێ ئــــێمانــــــمه

نیشــــــــــــــــتمان ئێواره کانت خه ڵوه تی عـــــیرفانـــــــــمه

نیشـــــــــــتمان قوربانی کوێســــتانت دڵی پر ده ردی مــــــن

نیشــــــــتمان حه یرانی گه رمێنت هه ناسه ی سه ردی من

***

نیشـــــــــتمان سه رمشقی به رزێ هیمه ته کؤماری تــــــۆ

مـــــــــــــــه رکه زی زانستێ و عیرفانه لادێ و شــــــــاری تۆ

نیشـــــــــتمان باغاتی فیرده وسه هـــــــــــــــه مۆ گولزاری تۆ

عیـــزه ت و فه خره هه مو نـــــــــه خشی ده رو دێـــواری تۆ

نیشـــــــــتمان ئه ی شاخ و داخانت ئومێدی دڵ هـــــــــه مۆ

نیشــــــــتمان ده شــــــــــت و بیابانت به هـه شتی ئا ره زو

***

نیشــــــــــــتمان شه رته که تۆزی ڕێت به ئـــه م دنیا نه ده م

شــــــــه رته تا ماوم له شه رتی گیان فـــیدایی لانه ده م

نیشــــــتمان شه رته له عه شقی پاکی تۆســـه ربا نه ده م

شه رته قه ت گوێ بۆ ره قێب و وه سوه سه ی ئه عدانه ده م

نیشـــــــتمان ئه ی فێنیکی قه لبم شنه ی کـــوێستانه که ت

نیشـــــــــــتمان ئه ی ئاوی ژێنم خاکی کوردســــــتانه کــه ت

***

نیشـــــــــــــتمان ئیحسانی تۆیه خوێنی باو باپــــــــــــێری من

هێــــــــزی شــــــان و نۆری دێده و قودره تی ته دبــــــێری من

نیشـــــــــــتمان گه ر خوێنی من پاکه و حه راڵه شــــــیری من

هـــه رله ســــه ر رێ خوشه وێســــتێ تۆیـــه برواو بێری من

نیشـــــــتمان دایم له سه ر ئاواتی به رزی نــــــــــــــاوی تــــۆم

خاترت جـــه م بێ به ڵا گه ردانی خاک و ئــــــــــــــاوی تـــــــۆم

***

لاوی کـــــــــــورد ئه ر پاکه شێرت هه سته وه ک شــێری ژیان

راکه مــــــــــه یدان بۆ به جی هێـــــــنانی مافی نیشـــــــتمان

رولــــــه که ی سـوڵتا ن "صلاح الدین"نه خۆی گۆڵی که سان

روکنی ئێمان خوشــــه وێستێ نیشـــــــــتمانه بێ گـــــــومان

لاوی کـــوردم خۆت نه که یته داری ده ســــــــتی دوژمــــــنت

دوژمــــــــــــنت نه ت باته مه یدان بۆ برای خـــــۆ کوشــــتنت

***

کـــــورده قـــــــه ت نه نوی به لایه ی دژمنی عـــــــــــه یاره وه

شـــــــــێری دژمن تێکه ڵه حه تـــــمه ن بــــــه ژاری مــــاره وه

ره ن نـــــــه که ی داوێـــــنی نامـــــــۆست به له که ی عاره وه

نیشـــــتمانت دایـــــــکته نه ی ده ی به ده س ئه غـــــــیاره وه

ره نـــــــجی باو باپێری تۆ ئه م نیشـــــــــــتمانه ی دابــــــه تـــۆ

کـــورده وریـــــــا بێ نه کـــــــه ی باپـــــــــێره کانت ره نـــجه رۆ

***

کــــــــــوردە دین و نیشتمانە مایەی بەرزی ژینی تـــــــو

دوژمنــــی هـــــەر دوکیــــــانە دوژمنی بێ دینی تـــــۆ

هـــــەر بـــــژی تۆو نیشتمانت، هـــەر بژی ئایینی تو

با لـــــە داخا شەق ببا بــــــەدخاهی تۆ بـــەدبینی تۆ

هەستە سا هەروەک تریشقە ریشە کەن کە دوژمنت

تا بــە فێڵ و گەر لــە ریشــــــەی دەر نــەهێناوە بنت


ئەحمەد موفتی زادە
 



Writing at: 8 / 2 / 1391برچسب:مافي نيشتمان,ئەحمەد موفتی زادە,شێعر کوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |



Writing at: 3 / 2 / 1391برچسب:چیرۆکی بێوەژنێ,شێعر کوردی,شێرکۆ بێکەس,Time: By: محمد پیش بینی| |


عه‌جیبم دێ‌ له‌ عه‌قڵی ئه‌و كه‌سه‌ی وا تێده‌گا مه‌رده‌
 كه‌چی وه‌ك خان و خانم دائیما دڵخۆش و بێ‌ ده‌رده‌

 به‌ پیری مه‌رگه‌وه‌ فرسه‌خ به‌ فرسه‌خ ڕۆیون مه‌ردان
 ئه‌وی باكی له‌ مردن بێ‌ دیاره‌ بڵح و نامه‌رده‌
 ...
 له‌به‌ر قاپی موحیبه‌ت ئه‌و خودا پێداوه‌یه‌ ڕوسۆر
 حه‌زینه‌،دیده‌ پڕ ئه‌سرینه‌ دڵ خوێنینه‌ ڕووزه‌رده

 له‌ ئه‌حبابی به‌زمی ئولفه‌ت ماوه‌تن دو ته‌ن
 یه‌كێ‌ په‌روانه‌ هه‌م ده‌رده‌ یه‌كێ‌ بولبول كه‌ هه‌م فه‌رده‌

 براله‌ ئه‌م هه‌موو ئۆباڵه‌ بێ‌ به‌و گه‌ردنه‌ حه‌یفه‌
 بنیشێ‌ به‌م حه‌ده‌ ئه‌م گه‌رده‌ له‌و مینایی بێ‌ گه‌رده‌
 {مەحوی}





كاتی به‌هاره چاوه‌كه‌م بێ پچینه باغی دوو به‌دوو
 گوڵ بچنین به هه‌ردوو ده‌ست بێینه سه‌ماو جستجوو

 ساقی به هه‌ڵپه‌ڕینه‌وه دێت و ده‌چێ له‌نێو چه‌مه‌ن
 غونچه‌ به‌ پێكه‌نینه‌وه دڵ ده‌فرێنێ زوو به‌ زوو

 بولبول و قومری هه‌ر ته‌ره‌ف سازی ته‌ره‌ب ده‌كه‌ن كه‌چی
 له‌ شاخی گوڵ له داخی دڵ خۆ ده‌نوێنێ كوونده‌ بوو

 عه‌ر عه‌ر و سه‌رو ناره‌وه‌ن پاكی به‌ده‌م نه‌سیمه‌وه
 به‌ڕه‌قسوو زه‌وقوو شه‌وقه‌وه دێن و ده‌چن به‌ ئاره‌زوو

 ئه‌ده‌ب دڕا ده‌فی له‌به‌ر ته‌ڕه‌ب له باغ و گوڵشه‌نا
 له‌لای به‌شه‌ر له‌ بۆ دوا نه‌ما حه‌یاو ئابڕوو

 خۆشییه كه‌یفه‌ شادییه به‌زمه‌ هه‌رایه چۆپییه
 به‌عه‌شقی بووكی بولبوله غونچه‌كه‌ بوو كه‌ دڵ خه‌سوو

 ڕاز و نیازی دڵ ده‌كه‌ن بولبول و قومری پێكه‌وه
 هه‌ردووك به‌ فكری بیكره‌وه غونچه ده‌ده‌ن به‌یه‌ك به‌شوو

 هه‌ر به‌ته‌نێ ئیمامی‌یه بێ به‌ش و به‌هره‌ مایه‌وه
 خه‌رمانی غه‌م به‌با ده‌كا ده‌نكی ئه‌سه‌ف ده‌كا به‌ توو

 كامیل ئیمامی





صفحه قبل 1 2 3 4 5 ... 20 صفحه بعد

About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
فرهنگ کردی به فارسی ھەنبانە بۆرینە Hanbana borina
نه‌شئه‌ی پیری
ئـــــــــــــــاوێـــــــــــنـه‌
عـــه‌رز كـــه‌ر وه‌ لـــه‌یـــلا وه‌ صـــه‌د خـــامـــه‌وه‌
چاوی تۆ قیبلەی عەشق و دڵداری
دابه‌زاندنی ئه‌لقه‌ی ۱ تا 93 چێشتی مجێور
وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ بێکەس
«کوردستانی از زیباترین کلمات»
جــــــاده‌ چۆڵ و سێبه‌ر بوو
روژین پیش بینی
چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به‌ عیشوه‌ خۆی نواند
کولکه زێرینه
کولکه زێرینه
نه‌ورۆز
نەورۆز لە شیعری شاعرانی کورد
هـــــه‌ی شه‌می شــه‌وان
دڵى وام ناوێ
عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا
بوکه باغانه
لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە
و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
Abdulla Pashew
خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە
لـێ یــان پـرســیــم بـیــری ئــەکــەیـت وەڵامــم نــەدایــەوەو ڕۆشــتـم دواتــر لــە بــەر خــۆمــە
چـاو مــه‌ســتـه‌ ده‌ هــه‌سـتــه‌ بــێــره‌ لام خــونـچـه‌ گـوڵـــم
سازی ئاواره‌
خانمه‌ موزیكژه‌نی كورد تارا جاف
مردن گوليكه هه رده م بونداره بو بون كردني گشت كه س به شداره
شێرکۆ بێکه‌س
خۆزگه‌ باران ده‌يزانی، باڵنده‌ كراسی زياده‌ی بۆ گۆڕين نييە.
هۆنراوەیک لە حەزرەتی وەفایی
وەفایی
شعر پاییز
این کهنه رباط را که عالم نام است
شه‌وگاری ته‌نیایی
کاتێک بینیم گەڵاکان زەردەبن و هەڵدەوەرن ...
چاوه‌که‌م زانیوته‌ بۆچی خه‌و له‌ چاوم ناکه‌وێ
هەمیشە وەک نێرگز خۆت دەربخە
جه‌ژنی سالیادی له دایک بونی رۆژین
دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له‌ عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت
خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..!
ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان
زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا
گه‌یشتوم بە هەستی گه‌ڵایه‌ک کە ئه‌زانێ با لە هەر لایه‌که‌وە بێت کۆتاییەکەی هەر که‌وتنه
هەڵبەستی دەروون
Daily Links
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**