http://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

بڵاوكردنه‌وه‌ی  ده‌نگی  شمشاڵی قاله‌ مه‌ڕه‌ له‌ رادیۆ په‌یامی تاران

(PNA) ـ نیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌ممه‌، پارچه‌ موزیكی "هاته‌وه‌ خانزاده‌خان" به‌ ده‌نگی شمشاڵی شمشاڵژه‌نی كورد قاله‌ مه‌ڕه‌ و به‌ دابه‌شكردنی موزیكی ع.ج. سه‌گرمه‌ له‌ رادیۆ په‌یامی تاران بڵاوكرایه‌وه‌.

ئه‌م  پارچه‌  موزیكه‌  نیوه‌ڕۆی 11/Dec/06 كاتژمێر 12:40 خوله‌ك، بۆ یه‌كه‌م جار له‌ به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگی رادیۆ په‌یامی تاران په‌خش و بڵاوكرایه‌وه‌.

گۆرانی  "هاته‌وه‌  خانزاده‌خان"  ئاواز  و هۆنراوه‌ی فۆلكلۆره‌ كه‌ گۆرانیبێژی ناسراوی كورد حه‌سه‌ن زیره‌ك له‌ ساڵانی 40كان له‌ رادیۆ پێشكه‌شی كردووه‌.

له‌و  چه‌ند  ساڵه‌ی  دواییدا  و  له‌ كاتی گه‌شتی هونه‌رمه‌ندی میللی و شمشاڵژه‌نی ناوداری كوردستان قادر عه‌بدوڵڵازاده‌ ناسراو به‌ قاله‌ مه‌ڕه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پیره‌مێرد له‌ شاری سلێمانی، له‌سه‌ر داوای هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناوداری كورد مه‌زهه‌ر خالقی و موزیكزان عه‌بدوڵڵا جه‌ماڵ سه‌گرمه‌ چه‌ند پارچه‌ موزیكی به‌ شمشاڵه‌كه‌ی له‌ شوێنی ئه‌نستیتیوتی كه‌له‌پووری كورد تۆمار كرد.

دواتر  موزیكزان  عه‌بدوڵڵا  جه‌ماڵ سه‌گرمه‌ كاری دابه‌شكردنی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌و پارچه‌ موزیك و ئاوازانه‌ی قاله‌ مه‌ڕه‌ ئه‌نجامدا كه‌ بوونه‌ جوانترین به‌رهه‌می موزیكی ره‌سه‌نی كوردی كه‌ نوێ كرابوونه‌وه‌ و به‌ ده‌یان جار له‌ كه‌ناڵه‌كانی رادیۆ و ته‌فه‌فیزیۆنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرایه‌وه‌.

سۆزی  ده‌نگ  و  نه‌وای شمشاڵه‌كه‌ی قاله‌ مه‌ڕه‌ له‌م گۆرانییه‌دا زۆر به‌ جوانی خۆ ده‌نوێنێ و به‌ تایبه‌ت ئامێری پیانۆ به‌ سه‌ركه‌وتوویی شمشاڵه‌كه‌ هاوڕێیه‌تی ده‌كات و به‌ گشتی گۆرانییه‌كی زۆر جوان و دڵنشینه‌.

قاله‌  مه‌ڕه‌  له‌  ماوه‌ی  ساڵانی كار و خزمه‌تی هونه‌ری خۆیدا له‌ زۆربه‌ی فیستیڤاڵه‌ گرینگه‌كانی بواری هونه‌ری موزیك له‌ ئێران به‌شداریی كردووه‌ و له‌ نێو هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی ئێراندا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌ و گوێگرانی موزیكی هه‌ر له‌ كورد، فارس و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران شه‌یدای ده‌نگی شمشاڵه‌كه‌ی بوون و هه‌ر به‌م بیانووه‌شه‌وه‌ رادیۆ په‌یامی تاران كه‌ رادیۆكی سه‌ركه‌وتووی شاری تارانه‌ و رێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران گوێبیستی ده‌بن، بۆ یه‌كه‌مین جار ده‌نگی شمشاڵی ئه‌م مویزكژه‌نه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

پێشتریش  گۆرانی  "كه‌  ئه‌و جوانه‌" به‌ ده‌نگی عه‌دنان كه‌ریم بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژووی رادیۆكانی ئێراندا له‌ به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگی رادیۆ په‌یامی تاران بڵاوكرابۆوه‌. ئه‌و گۆرانییه‌ ئاوازی عه‌لی مه‌ردان و هۆنراوه‌ی نه‌جمه‌دین مه‌لا كه‌ موزیكژه‌ن ئه‌رده‌شێر كامكار موزیكی بۆ دابه‌شكردووه‌ و ساڵی 2006 له‌ ئه‌لبومی "ئه‌مشه‌و" به‌ هاوكاری ئه‌ندامانی گرووپی موزیكی كامكاران و به‌ ده‌نگی گۆرانیبێژ عه‌دنان كه‌ریم له‌ لایه‌ن به‌شی به‌رهه‌مهێنانی رادیۆ نه‌وا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

قاله‌  مه‌ڕه‌  شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ 21 ئایار/ مایو 2009 خوله‌ك به‌ كاتی تاران له‌ ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن له‌ ماڵی خۆی له‌ شه‌قامی مامۆستا هێمن له‌ كۆڵانی لاچین 15 له‌ شاری بۆكان كۆچی دوایی كرد، ته‌رمه‌كه‌ی به‌پێی وه‌سیه‌تی خۆی و به‌ بڕیاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ ته‌نیشت گۆری حه‌سه‌ن زیره‌ك له‌ داوێنی ناڵه‌شكێنه‌ به‌ خاكی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.

پیامنێر

 



نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:







Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ,Time: By: محمد پیش بینی| |


About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
فرهنگ کردی به فارسی ھەنبانە بۆرینە Hanbana borina
نه‌شئه‌ی پیری
ئـــــــــــــــاوێـــــــــــنـه‌
عـــه‌رز كـــه‌ر وه‌ لـــه‌یـــلا وه‌ صـــه‌د خـــامـــه‌وه‌
چاوی تۆ قیبلەی عەشق و دڵداری
دابه‌زاندنی ئه‌لقه‌ی ۱ تا 93 چێشتی مجێور
وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ بێکەس
«کوردستانی از زیباترین کلمات»
جــــــاده‌ چۆڵ و سێبه‌ر بوو
روژین پیش بینی
چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به‌ عیشوه‌ خۆی نواند
کولکه زێرینه
کولکه زێرینه
نه‌ورۆز
نەورۆز لە شیعری شاعرانی کورد
هـــــه‌ی شه‌می شــه‌وان
دڵى وام ناوێ
عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا
بوکه باغانه
لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە
و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
Abdulla Pashew
خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە
لـێ یــان پـرســیــم بـیــری ئــەکــەیـت وەڵامــم نــەدایــەوەو ڕۆشــتـم دواتــر لــە بــەر خــۆمــە
چـاو مــه‌ســتـه‌ ده‌ هــه‌سـتــه‌ بــێــره‌ لام خــونـچـه‌ گـوڵـــم
سازی ئاواره‌
خانمه‌ موزیكژه‌نی كورد تارا جاف
مردن گوليكه هه رده م بونداره بو بون كردني گشت كه س به شداره
شێرکۆ بێکه‌س
خۆزگه‌ باران ده‌يزانی، باڵنده‌ كراسی زياده‌ی بۆ گۆڕين نييە.
هۆنراوەیک لە حەزرەتی وەفایی
وەفایی
شعر پاییز
این کهنه رباط را که عالم نام است
شه‌وگاری ته‌نیایی
کاتێک بینیم گەڵاکان زەردەبن و هەڵدەوەرن ...
چاوه‌که‌م زانیوته‌ بۆچی خه‌و له‌ چاوم ناکه‌وێ
هەمیشە وەک نێرگز خۆت دەربخە
جه‌ژنی سالیادی له دایک بونی رۆژین
دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له‌ عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت
خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..!
ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان
زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا
گه‌یشتوم بە هەستی گه‌ڵایه‌ک کە ئه‌زانێ با لە هەر لایه‌که‌وە بێت کۆتاییەکەی هەر که‌وتنه
هەڵبەستی دەروون
Daily Links
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**