::به‌شداری شانۆگه‌رییه‌كی سه‌عید خه‌یروڵلاهی له‌ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فه‌جر:: http://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

به‌شداری  شانۆگه‌رییه‌كی  سه‌عید خه‌یروڵلاهی له‌ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فه‌جر

 11/Dec/07

(PNA) ـ شانۆگه‌ری سه‌رشه‌قامی "یه‌ك ته‌ن باڵی په‌روانه‌" له‌ ده‌رهێنانی شانۆكاری كورد سه‌عید خه‌یروڵلاهی، به‌شداری له‌ 30مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر له‌ شاری تاران ده‌كات.

شانۆگه‌ری  سه‌رشه‌قامی  "یه‌ك ته‌ن باڵی په‌روانه‌" له‌ ده‌رهێنانی شانۆكاری كورد سه‌عید خه‌یروڵلاهی، به‌رهه‌می گرووپی شانۆی "رێڕا"ی Rira شاری دێهڵۆڕان له‌ پارێزگای ئیلام له‌ به‌شی پێشبڕكێی شانۆگه‌رییه‌ سه‌رشه‌قامه‌كانی 30مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر له‌ شاری تاران نمایش ده‌كرێت.

ده‌سته‌ی  هه‌ڵبژاردنی  30مین  خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر كه‌ بریتین له‌: خاتوو مریه‌م موعته‌ریف، حوسێن رازی و ئه‌فشین خورشیدی فه‌ر، دوای بینینی 42 شانۆگه‌ری سه‌رشه‌قام له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران، نۆ شانۆگه‌ریان بۆ به‌شداری له‌ به‌شی پێشبڕكێی شانۆگه‌رییه‌ سه‌رشه‌قامه‌كانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر له‌ شاری تاران ده‌ستنیشانكردووه‌ كه‌ شانۆگه‌ری "یه‌ك ته‌ن باڵی په‌روانه‌" یه‌كێكه‌ له‌و شانۆگه‌ریانه‌.

30مین  خولی  فیستیڤاڵی  نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر به‌ به‌شداری به‌رهه‌می شانۆیی شانۆكارانی سه‌رتاسه‌ری ئێران و وڵاتانی بیانی له‌ چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له‌ رۆژانی 1 -11ی كانونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر 2012 له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

شانۆكاری  كوردی  دێهلۆڕانی  سه‌عید خه‌یروڵلاهی ساڵی پار به‌ شانۆگه‌ری سه‌رشه‌قامی "دیو چراغ جادو" واته‌ "دێوی چرای سێحراویی" The Ghoul of the Magic Lantern له‌ نووسینی شانۆكاری ئیلامی خاتوو "مه‌رزییه‌ نه‌سروڵڵاهی"، له‌ به‌شی "شانۆگه‌رییه‌كانی سه‌رشه‌قام"ی 29مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر به‌شداری كرد و ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ له‌ شوێنی سه‌رئاوه‌ڵای شانۆی شاری تاران و پاركی "باغی هونه‌ر"ی ئه‌م شاره‌ نمایشكرا.

شانۆكاری  كورد  سه‌عید  خه‌یروڵاهی  ساڵی 1980 له‌ شاری "دێهلۆڕان"ی پارێزگای ئیلام له‌

دایكبووه‌.  15  رۆژ  دوای  له‌  دایك  بوونی شه‌ڕی ئێران و رژیمی به‌عس ده‌ست پێده‌كات و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ره‌و شاری "ئابدانان" كه‌ ته‌واوی دانیشتۆكانی كوردن، سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن. تا پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی له‌ ئۆردوگای ئاواره‌كان وانه‌ ده‌خوێنێت و هه‌ر له‌وێش ژیای ئاسایی به‌ سه‌ر ده‌بات و ساڵی 1991 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شاری دێهلۆڕان.

خه‌یروڵاهی  ده‌رچووی  لقی  ئارشیتێكته‌ له‌ كۆلێژی ته‌كنیكی ـ ئه‌ندازیاری زانكۆی كرماشان. له‌ ساڵی 2000 ده‌ستی به‌ نووسین و ده‌رهێنه‌ری شانۆ كردووه‌ و تاكوو ئێستا چه‌ندین شانۆنامه‌ی نووسیوه‌ و هه‌روه‌ها بۆخۆشی ده‌رهێنه‌ری كردووه‌، له‌وانه‌: "دایناسۆر كێیه‌"، "رۆسته‌م و سۆهراب"، "خوێندكار كێیه‌"، "چریكه‌"، "خواوه‌ند"، "هاملێتی ئه‌تۆمی"، "بێتوو ئه‌م كلیله‌ ون بێت"، "خوابه‌س"، كه‌ژاڵ"، داشل جۆكیۆ"، "ناودار"، "چریكه‌"، "خوێندنه‌وه‌ی هاملێت به‌ تامی شه‌ڕه‌وه‌"، شانۆگه‌ری "ڤلادیمیر و ئستراگۆن هه‌ر دووكیان زیندوون" و  هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رهه‌می شانۆیی دیكه‌.

سه‌عید  خه‌یروڵاهی  له‌  زۆربه‌ی فیستیڤاڵه‌كانی شانۆیی ئێران به‌شداریی كردووه‌، له‌وانه‌: 8 خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌رشه‌قامی فه‌جر له‌ شاری تاران، 6 خولی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان، 3 خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی خوێندكارانی ئێران له‌ شاری تاران، فیستیڤاڵی شانۆی مانگ و 3 خولی فیستیڤاڵی شانۆی تاك، چه‌ندین خولی فیستیڤاڵی ناوچه‌یی و پارێزگایی شانۆ و هه‌روه‌ها چه‌ندین فیستیڤاڵی شانۆیی دیكه‌.

پیامنێر

 



نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:







Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ,Time: By: محمد پیش بینی| |


About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
فرهنگ کردی به فارسی ھەنبانە بۆرینە Hanbana borina
نه‌شئه‌ی پیری
ئـــــــــــــــاوێـــــــــــنـه‌
عـــه‌رز كـــه‌ر وه‌ لـــه‌یـــلا وه‌ صـــه‌د خـــامـــه‌وه‌
چاوی تۆ قیبلەی عەشق و دڵداری
دابه‌زاندنی ئه‌لقه‌ی ۱ تا 93 چێشتی مجێور
وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ بێکەس
«کوردستانی از زیباترین کلمات»
جــــــاده‌ چۆڵ و سێبه‌ر بوو
روژین پیش بینی
چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به‌ عیشوه‌ خۆی نواند
کولکه زێرینه
کولکه زێرینه
نه‌ورۆز
نەورۆز لە شیعری شاعرانی کورد
هـــــه‌ی شه‌می شــه‌وان
دڵى وام ناوێ
عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا
بوکه باغانه
لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە
و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
Abdulla Pashew
خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە
لـێ یــان پـرســیــم بـیــری ئــەکــەیـت وەڵامــم نــەدایــەوەو ڕۆشــتـم دواتــر لــە بــەر خــۆمــە
چـاو مــه‌ســتـه‌ ده‌ هــه‌سـتــه‌ بــێــره‌ لام خــونـچـه‌ گـوڵـــم
سازی ئاواره‌
خانمه‌ موزیكژه‌نی كورد تارا جاف
مردن گوليكه هه رده م بونداره بو بون كردني گشت كه س به شداره
شێرکۆ بێکه‌س
خۆزگه‌ باران ده‌يزانی، باڵنده‌ كراسی زياده‌ی بۆ گۆڕين نييە.
هۆنراوەیک لە حەزرەتی وەفایی
وەفایی
شعر پاییز
این کهنه رباط را که عالم نام است
شه‌وگاری ته‌نیایی
کاتێک بینیم گەڵاکان زەردەبن و هەڵدەوەرن ...
چاوه‌که‌م زانیوته‌ بۆچی خه‌و له‌ چاوم ناکه‌وێ
هەمیشە وەک نێرگز خۆت دەربخە
جه‌ژنی سالیادی له دایک بونی رۆژین
دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له‌ عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت
خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..!
ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان
زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا
گه‌یشتوم بە هەستی گه‌ڵایه‌ک کە ئه‌زانێ با لە هەر لایه‌که‌وە بێت کۆتاییەکەی هەر که‌وتنه
هەڵبەستی دەروون
Daily Links
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**